Erbil 38°C یەکشەممە 02 شوبات 04:43

ڤایرۆسی کۆرۆنا حکومه‌تى ئێرانى ناچار کرد زیندانیان ئازاد بکات

ئەمڕۆ 70 هەزار بەندکراو لە ئێران ئازاد دەکرێن
کوردستان TV
100%

سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری ئێران رایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە 70 هەزار بەندکراو لە وڵاتەکەی ئازاد دەکرێن، بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا تیایاندا.

بەپێی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز،  ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری ئێران رایگەیاند" 70 هەزار بەندکراو لە وڵاتەکەی ئازاددەکرێن، بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەناو زیندانەکاندا.

ئاماژەی بەوەشکرد" ئازادکردنی بەندکراوەکان بەجۆرێک دەبێت کە ئاسایشی کۆمەڵگا نەخاتە مەتریسیەوە و بەردەوام دەبن لەو پڕۆسەیە.

پێشتر غوڵام حسێن ئیسماعیلی، وتەبێژی دەسەڵاتی دادوەری ئێران رایگەیاندبوو" بەم دوایانە چەندین رێوشوێنی تایبەتمان بۆ رێگریکرن لە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتەکەدا ئەنجامداوە، لەنێوانیشیاندا پێدانی مۆڵەت بەزیندانیان و گەراندنەوەیانە بۆ ماڵەکانی خۆیان.
 
بەپێی وەزارەتی تەندروستی ئێران، ژمارەی توشبوانی کۆرۆنا لە وڵاتەکەدا گەیشتوەتە حەوت هەزار و 161 کەس و 237 کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.