وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" لەگەڵ ئەوەی پشووی فەرمی لە فەرمانگەکانی حکومەت راگەیەندراوە، بەڵام دابەشکردنی مووچە بەردەوام دەبێت.
جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەبارەی راگەیاندنی پشووی فەرمانگەکانەوە کە لە ١١ ی ئەم مانگەوە تا ٢٨ ی مانگ راگەیەندراوە، وتی" پشووەکە هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە ئەمنیەکان ناگرێتەوە، وەزارەتی تەندروستیش بەردەوام دهبێت لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریە تەندروستیەکان بە خەڵک.
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاشیگەیاند" دوا وادە بۆ گەڕانەوەی هاوڵاتیان لە ئێرانەوە بۆ هەرێمى كوردستان ١٦ی ئەم مانگەیەو لە دوای ١٦ ی ٣ هەتا ١ ی ٤ رێگە بە هیچ هاوڵاتیەک نادرێت لە ئێرانەوە بگەڕێتەوە هەرێمى كوردستان.
ئاماژەی بەوەش کرد " دەمانەوێت تەندروستی هاوڵاتیان بپارێزین، داوا لە هاوڵاتیانیش دەکەین پابەندی رێنماییەکان بن بۆ پاراستنی سەلامەتی خۆیان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.