وەزارەتی تەندروستی سعوودیە رایگەیاند" 15 حاڵەتی نوێی توشبون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی سعوودیه ڕایگه‌یاند "دوای پشكنینی پزیشكی بۆ 15 كه‌سی دیكه، ده‌ركه‌وت كه ئه‌نجامی پشكنینه‌كان پۆزه‌تیڤه و هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆڕۆنان.
بریاره له ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌وه ، سه‌رجه‌م وانه ئایینی و پرۆگرامه بانگه‌وازخوازییه‌كان له مزگه‌وته‌كان رابگیرێت و ئه‌م بریاره به‌رده‌وام ده‌بێت تا ره‌وشه‌كه ئارام ده‌بێته‌وه.
هه‌ر له سعوودیه‌دا، سه‌رجه‌م قوتابخانه‌كانی كه‌رتی په‌روه‌رده له ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌وه داده‌خرێن و ده‌وامیان راده‌گیرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.