په‌رله‌مانى عێراق ره‌تى كرده‌وه، كه هیچ په‌رله‌مانتارێك تووشى ڤایرۆسى كۆرۆنا بووبێت.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى په‌رله‌مانى عێراق هه‌والى تووشبوونى 10 په‌رله‌مانتارى عێراق، له به‌ره‌ى شیعه‌كانى به درۆ خسته‌وه‌و رایگه‌یاند" تاكو ئێستا هیچ په‌رله‌مانتارى عێراقى به‌هۆى سه‌ردانى كردنى ئێرانه‌وه تووشى ڤایرۆسى كۆرۆنا نه‌بووه.
پێشتر ئاژانسی "سپۆتنیک"ی ڕووسی بلاوى كرده‌وه، كه 10 ئەندامی پەرلەمانی عێراق دواى ئه‌وه‌ى پشکنینیان لە تاقیگەی تەندروستیی ناوەندی لە پارێزگای بەغدا بۆ کراوە، ده‌ركه‌وتووه كه تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.
له‌م باره‌وه په‌رله‌مانتارێكى عێراق كه ناوى ئاشكرا نه‌كردووه، به ئاژانسه‌كه‌ى راگه‌یاندبوو" ئەوانەی تووشی کۆرۆنا بوون، پەرلەمانتاری نزیک لە میلیشیاكانى حه‌شدو کەسایەتییە شیعییەکانی سەر بە ئێرانن.
تاوەکو ئێستا وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق هیچ بەیاننامەیەکی فەرمی لە بارەی تووشبوونى ئەو پەرلەمانتارانە، بڵاو نەکردووەتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.