ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بەهۆی هەبوونی بنکە و بارەگاکانی پەکەکە، گوندەکانی دۆڵی باڵەییانیان لە سنوری ناحیەی قەسرێ لە قەزای چۆمان بۆردوومان کرد .
شاخەوان حوسێن، بەڕێوەبەری ناحیەی قەسرێ بە کوردستان تیڤی ڕاگەیاند" کاتژمێر پێنجی ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بەهۆی هەبوونی بارەگاکانی پەکەکە، (گوندی ماونان و چیای کونەکۆتر) یان لە دۆڵی باڵەییان بۆردوومان کرد، بەهۆی بۆردوومانەکە لەناو گوندی ماونان خانووی هاووڵاتییەک زیانێکی زۆری ماددی بەرکەوتووە، بەڵام زیانی گیانی لێ نەکەوتۆتەوە.
راشیگەیاند: بۆردوومانەکە چەند شوێنێکی دیکەیشی لە بناری قەندیل کردۆتە ئامانج، بەڵام زیانەکان نەزاندراون، ئەم بۆردوومانەش ترس و دڵەڕاوکێی زۆری بۆ دانیشتوانی ئەو گوندانە دروستکردووە و ئێستاش بەهۆی ئەوەی بەرەو وەرزی بەهارە و گوندنشینان دەگەڕێنەوە گوندەکانیان بۆ کاری باخداری و کشتوکاڵی، بەڵام بەهۆی جموجۆڵی چەکدارانی پەکەکە لەو ناوچانە، لەلایەن دەوڵەتی تورکیا دەست بە بۆردوومانی ئەو گوندانە کراوەتەوە و ژیانی گوندەواریان کەوتۆتە مەترسی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.