Erbil 38°C یەکشەممە 02 شوبات 05:01

بەهۆی مەی خواردنەوە 27 هاووڵاتی ئێرانی گیانیان لە دەستدا

پرۆپاگەندە كراوە كە خواردنەوەی مەی چارەسەرە بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنا
بەهۆی مەی خواردنەوە 27 هاووڵاتی ئێرانی گیانیان لە دەستدا
کوردستان TV
100%

لە ئێران بەهۆی ژەهراوی بوون بە ماددەی میسانۆل 27 هاووڵاتی گیانیان لە دەستدا ، دوای ئەوەی پرۆپاگەندە كرا بەوەی خواردنەوەی كحول یارمەتی چاكبوونەوە دەدات لە ڤایرۆسی كۆرۆنا .
ئاژانسی هەواڵی ئێرنای فەرمی ئێرانی بڵاویكردەوە كە 20 هاووڵاتی لە پارێزگای خۆزستان لە باشووری رۆژئاوای ئێران  و 7ی دیكە لە پارێزگای ئەلبەرز گیانیان لە دەستداوە دوای خواردنەوەی مەی سەختەكراو .
عەلی ئیحسان بور گوتەبێژ بەناوی نەخۆشخانەی جوندی شاهبور لە ئەهواز  گوتی 218 كەس بەهۆی ژەهراوی بوون گەیەندراونەتە نەخۆشخانە ، هۆكارەكەشی بۆ ئەوە گەراندەوە كە پرۆپاگەندە كراوە كە خواردنەوەی مەی چارەسەرە بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنا .

 

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.