رێكخراوی تەندروستی جیهانی دواین راپۆرتى له‌سه‌ر كۆرۆنا بلاوكرده‌وه‌و رایگەیاند" مەترسییەكی زۆر هەیە كە كۆرۆنا ببێتە پەتایەكی جیهانی.
تیدرۆس ئەدهانۆم گیبریسۆس بەڕێوەبەری گشتی رێكخراوی تەندروستی جیهانیی رایگەیاند" مەترسی زۆر هەیە كە كۆرۆنا ببێتە پەتایەكی جیهانی، بەڵام هێشتا ئەگەری كۆنترۆڵكردنیی هەیە.
راشیگەیاند" تەشەنەسەندنی ڤایرۆسەكە بۆ زیاتر لە 100 وڵات بووەتە مەترسییەكی راستەقینە، بۆیه ده‌بێت كار بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى كاریگه‌رى ڤایرۆسەكە بكرێت. وتیشى" ئێمه كار ده‌كه‌ین بۆ رێگرتن لە تەشەنەكردنی زیاترى ڤایرۆسه‌كە له جیهاندا.
هه‌روه‌ها ئاشكراى كرد ، كه رێژەی 77%ی توشبوانی چین ڤایرۆسی كۆرۆنایان پەڕاندوەو چاكبوونه‌ته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.