Erbil 38°C یەکشەممە 08 ئازار 11:01

وەزارەتی تەندروستی هه‌رێمى کوردستان چەند بڕیارێکی نوێى بڵاوکردەوە

لێپرسینەوە له‌گه‌ل ئه‌و كەناڵانە ده‌كرێت كە ترس و تۆقاندن بڵاودەكەنەوە
کوردستان TV
100%

ئەمرۆ سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێم لە دیوانی وەزارەتی تەندروستی سەرپەرشتی كۆبونەوەی لیژنەی باڵای ڕوبەروبونەوەی كۆرۆنای نوێ COVID-19 كرد و تیایدا داواكرا وەزارەتی رۆشنبیری لێپرسینەوە لەو كەناڵانە بكات كە ترس و تۆقاندن بڵاودەكەنەوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی وەزارەتی تەندروستی" لەكۆبونەوەكەدا تاوتوێی چەند تەوەرێكی گرنك بە ڕوبەڕوبونەوەی كۆرۆنا كرا و تیشك خرایە سەر چەند خاڵێكی گرنگ و
داوا لە وەزارەتی ڕۆشنبیری كرا، كە كەناڵە ئەهلییەكان ترس و تۆقاندن بڵاونەكەنەوە و هەركەناڵێك هەر شتێكی نابەرپرسانەی بڵاوكردەوە، لێپرسینەوەی توندی لەگەڵ بكرێت.

داوا لە رێكخراوی تەندروستی جیهانی كرا كە دەرمان و پێداویستی پزیشكی زیاتر دابین بكات بۆ وەزارەتی تەندروستی و پێشنیارەكەش بە فەرمی رادەستی رێكخراوەكە كرا. 
 
لە بارەی دەوامی فەرمانگە و بەڕێوبەرایەتییە گشتییە تەندروستییەكان، هەر بەڕێوبەرایەتییەك تایبەتمەندی خۆی هەیە، بۆیە هەر بەڕێوبەرایەتییەك دەسەڵاتی تایبەت بەخۆی دەبێت بۆ چۆنیەتی كاركردن و بەڕێكردنی كارەكانیان. دواتر ئەو بڕیارانە بە گشتاندن ئاراستەیان دەكرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.