غولام ره‌زا حه‌یده‌ری، نوێنه‌ری تاران له په‌رله‌مانی ئێران، ، رایگه‌یاند ئیداره‌ی تاران زانیاری هه‌ڵه‌یان له باره‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی جۆری نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا (كۆڤید-١٩) بڵاوكردۆته‌وه.
به گوێره‌ی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ڕی "Etemadonline"، حه‌یده‌ری، له كاتی گوتارێكیدا له په‌رله‌مان گوتویه‌تی: له چه‌ند رووداوێكدا درۆمان له‌گه‌ڵ خه‌ڵك كرد. دره‌نگ راستییه‌كانی ده‌رباره‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئاشكرا كرا. ئه‌م دۆخه بێ متمانه‌یی زیاد كرد.
حه‌یده‌ری، رخنه‌ی له‌وه گرتووه كه له ده‌ستپێكی سه‌رهه‌ڵدانی ڤایرۆسه‌كه له شاری قوم، رێوشێنی پێویست نه‌گیراوه‌ته‌به‌ر، و راشیگه‌یاند كه تاوانی زیانگه‌یاندن به ته‌ندروستی خه‌ڵك هاوتایه له‌گه‌ڵ تاوانی "بڵاوكردنه‌وه‌ی خراپی له‌سه‌ر زه‌وی" كه له وڵاته‌كه‌دا سزای له سێداره‌دانی له‌سه‌ره و داوایكرد ئه‌وانه‌ی به‌رپرسن ببرێنه به‌رده‌م دادگا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.