به‌هۆی كێشه‌یه‌كی خوێنداری گه‌نجێكی بێ تاوان درایه به‌ر ده‌ستڕێژی گولـله و كوژرا.
ئامانج ئه‌و كوڕه لاوه‌ی كه بێ‌تاوان له نزیك به‌نزینخانه‌ی سه‌نگه‌سه‌ر به‌سه‌ختی برینداركراو پاش گه‌یاندنیشی به نه‌خۆشخانه‌ی گشتی قه‌ڵادزێ گیانی له‌ده‌ستدا.
چه‌ند مانگ به‌ر له ئێستا له‌سه‌ر پوش‌و پاوان و گه‌ڵای دار كێشه كه‌وته نێو هه‌ردوو گوندی ده‌شتێوان و قه‌ڵاتوكانی به‌ری مه‌نگوڕایه‌تی بناری قه‌ندیل و شه‌ڕێكی قورس له نێوانیاندا ڕوویدا و به‌هۆیه‌وه هاووڵاتیه‌كی گوندی ده‌شتێوان كوژرا و دوو كه‌سی دیكه‌ی هه‌مان گوند بریندار بوون.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی چه‌كدارانی په‌كه‌كه ده‌ستیان به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌دا گرتووه هێزه ئه‌منییه‌كانی ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین نه‌یانتوانی له كاتی خۆیدا بگه‌نه ناوچه‌كه و كۆنتڕۆڵی دۆخه‌كه بكه‌ن هه‌ر بۆیه شه‌ره‌كه ته‌شه‌نه‌ی سه‌ندو كه‌سێك به‌هۆیه‌وه كوژرا و دووی دیكه‌ش بریندار بوون ئه‌مه سه‌رباری ئه‌وه‌ی گوندی قه‌ڵاتووكان به ته‌واوه‌تی چۆلكرا و دوژمنداری كه‌وته نێو ئه‌و دوو گونده‌وه.
دواتر پۆلیس زۆربه‌ی پیاوه‌كانی گوندی قه‌ڵاتووكانی ده‌ستگیركرد و ژن و منداڵه‌كانیشیان له‌ترسی هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌شتێوییه‌كان له ده‌ڤه‌ری پشده‌ر دوورخسته‌وه.
سه‌رباری ئه‌وه‌ی قه‌ڵاتووكه‌ییه‌كان داوای سوڵحیان ده‌كرد به‌ڵام ده‌شتێوییه‌كان سووربوون له‌سه‌ر تۆڵه‌كردنه‌وه و ئێواره‌ی دوێنێ دووشه‌ممه‌ش كاتێك ئامانج ده‌بینن ده‌یده‌نه به‌ر ده‌ستڕێژی گولـله‌و ده‌یكوژن.
له‌باره‌ی ڕووداوه‌كه‌وه‌كه‌شه‌وه پۆلیسی ڕاپه‌ڕین ڕایگه‌یاندووه: كاتژمێر 6:00ی ئێواره‌ی دوێنێ هاوڵاتیه‌ك به‌ناوی ( ئ . ح . ٲ ) له‌دایك بووی 1986 پیشه‌ی پێشمه‌رگه له لیوای 9 به برینداری گه‌یه‌ندرایه نه‌خوشخانه‌ی گشتی قه‌ڵادزێ كه شوێنه‌واری چه‌ند گولـلـه‌یه‌ك به جه‌سته‌یه‌وه هه‌یه.
پاش مانه‌وه‌ی به كه‌متر له كاتژمێرێكیش له نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ستدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.