Erbil 38°C چوارشەممە 20 تشرینی دووەم 14:37

گرووپێکی چەتە لە فڕۆکەخانەی سانتیاگۆی پایتەختی چیلی بڕی 14 ملیۆن دۆلاریان دزی

ساڵی 2014 هەر لەو فڕۆکەخانەیه‌ بڕی شەش ملیۆن دۆلار دزرا
کوردستان TV
100%

بەپێی هەواڵی راگەیاندنەکانی چیلی، گرووپێكی چەتە بەجلی پۆستەچییەوە، چوونەتە ناو فڕۆکەخانەی ئارتورۆ مێرینۆ بێنیتەز لە سانتیاگۆی پایتەخت و بڕی ۱٤ ملیۆن دۆلاریان دزیوە کە لە دەرەوەی وڵاتەوە هێندرابوو و بڕیاربوو بە ئۆتۆمبێلی زرێپۆش بگوێزرێنەوە و بەسەر بانکەکانی چیلی-دا دابەشبکرێن.

لێکۆڵینەوە بەراییەکان باس لەوە دەکەن کە چەتەکان پێنج کەس بوون، کەسێکیش کە پاسەوانی ئۆتۆمبێلە زرێپۆشەکە بووە بریندار بووە.

ساڵی 2014 هەر لە فڕۆکەخانەی سانتیاگۆ بڕی شەش ملیۆن دۆلار دزرا.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.