ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له دوو رۆژی رابردوودا له پارێزگاكانی خوزستان و ئه‌لبۆرز؛ باشووری رۆژئاوا و باكووری ئێران به‌هۆی خواردنه‌وه‌ی كحولی ساخته‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه، به‌رزبوویه‌وه وگه‌یشته ٣٣ كه‌س.
له‌وباره‌وه میدیاكانی ئێران بڵاویانكرده‌وه كه له‌میانی چه‌ند كاتژمێری رابردوودا، شه‌ش كه‌سی دیكه له شاری ئه‌هواز ناوه‌ندی پارێزگای خوزستان به‌هۆی خواردنه‌وه‌ی كحولی ساخته‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ئاماژه‌یان به‌وه‌شكردووه، به‌وه‌ش ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌هۆی خواردنه‌وه‌ی كحولی ساخته‌وه له‌و پارێزگایه گیانیان له‌ده‌ستداوه، به‌رزبووه‌ته‌وه و گه‌یشتووه‌ته ٢٦ كه‌س.
به‌پێی میدیاكانی ئێران، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ش كه به‌هۆی خواردنه‌وه‌ی كحولی ساخته‌وه ژه‌هراوی بوون گه‌یشتووه‌ته ٢٦٥ كه‌س.
پێشتر داواكاری گشتی له شاری كه‌ره‌ج سه‌ربه پارێزگای ئه‌لبۆرز، محه‌مه‌د ئاغایاری رایگه‌یاندبوو كه حه‌وت كه‌س به‌هۆی خوارنه‌وه‌ی كحولی ساخته‌وه له‌و پارێزگایه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
محه‌مه‌د ئاغایاری باسی له‌وه‌شكردبوو كه ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی له‌سه‌ر ده‌نگۆی ئه‌وه‌ی گوایه كحول دژی جۆری نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا (Covid-19)یه ده‌ستیان به خواردنه‌وه‌ی كحولی كردووه كه ساخته‌یه.
به‌پێی یاساكانی ئێران، هه‌ر كه‌سێك خورادنه‌وه كحولییه‌كان بفرۆشێت له شه‌ش مانگ بۆ یه‌ك ساڵ زیندانی ده‌كرێت و ٧٤ جه‌لدیشی لێده‌درێت، هه‌ركه‌سێكیش خواردنه‌وه كحولییه‌كان بخواته‌وه ٨٠ جه‌لدی لێده‌درێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.