مه‌سعود حه‌یده‌ر، چاودێری سیاسی و ئه‌ندامی پێشووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له میانه‌ی دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌ی (بوزوع) كه له‌كه‌ناڵی ئاسمانی زاگرۆسی عه‌ره‌بی په‌خش و بڵاوده‌كرێته‌وه رایگه‌یاند: ده‌بینین زۆربه‌ی سیاسییه‌كانی عێراق یاری لهسهركارتهكانی كورد ده‌كه‌ن و سۆزی خه‌ڵك به‌لای خۆیاندا راده‌كێشن، كاتێكیش حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بوو كاری له‌سه‌ر ئه‌مه كرد.
هه‌روه‌ها گوتی: سیاسییه‌كان و په‌رله‌مانتارانی عێراق یاری به‌هه‌ست و سۆزی هاووڵاتیان ده‌كه‌ن و هۆكاری شكستی ئیداره خۆجییه‌كان و پارێزگاكانی ناوه‌راست و باشووری عێراق و حوكمه‌تی فیدراڵی ده‌خه‌نه ئه‌ستۆی هه‌رێمی كوردستان.
گوتیشی: بودجه‌ی پلان بۆداڕێژراو له 2003 ه‌وه تا 2019 یه‌ك تریلیۆن و 174 ملیار دۆلار بووه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی پلانی بۆ دارێژِراوه جیاوازه له‌وه‌ی خه‌رج ده‌كرێت، چونكه به‌ته‌نها داهاتی فیعلی ئه‌م شانزه ساڵه یه‌ك تریلیۆن و 70 ملیار دۆلار بووه، به‌ڵام خه‌رجی فیعلی 961 ملیار دۆلار بووه، كه‌چی 108 ملیار دۆلار وون بووه، ئایا نابێت ئێمه له‌خۆمان بپرسین ئایا ئه‌م بڕه پاره‌یه چی لێهاتووه.
مه‌سعود حه‌یده‌ر گوتیشی: تێكرای پشكی هه‌رێمی كوردستان له‌ماوه‌ی هه‌موو ئه‌و ساڵانه‌دا سه‌دا 8 بووه ، نه‌ك سه‌دا 17.
ئه‌و چاودێره‌ی سیاسییه‌ی عێراق راشیگه‌یاند كه له سه‌رده‌می حه‌یده‌ر عه‌بادیدا لهناوهخۆو ده‌ره‌وه‌ی وڵات ،حكومه‌تی عێراق 40 ملیار دۆلاری قه‌رز كردووه و هه‌روه‌ها حكومه‌تی عه‌بادی سوودی له بانكی ناوه‌ندی بینی و 40 ملیار دۆلاری لێ كێشایه‌وه.
هه‌روه‌ها مه‌سعود حه‌یده‌ر ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه كه حكومه‌ته‌كه‌ی عه‌بادی باری سه‌رشانی نه‌وه‌كانی داهاتووی قورستركرد به‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو قه‌رزه‌ی كه‌وته سه‌ر عێراق، چونكه له ئێستادا عێراق ساڵانه 11 ملیار دۆلار سوودی ئه‌و قه‌رزانه ده‌داته‌وه، هاوكاتیش یه‌ده‌گی پاره‌ی عێراقی بۆ نیوه كه‌مكردنه‌وه.
گوتیشی: عه‌بادی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه پشكی هه‌رێم له سه‌دا 50 بووه و زۆرتره بووه له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراق، كه ئه‌و رێژه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك راست نییه.
هه‌روه‌ها مه‌سعوود حه‌یده‌ر گوتی: ئه‌و 200 ملیار دۆلاره‌ی بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی پارێزگاكانی عێراق ته‌رخان كرابوو كوا چی لێهات، چونكه به‌و بڕه پاره‌یه ده‌تواندرێت وڵاتێك بنیات بنرێت.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.