ئهمرۆ سێ شهممه گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق چاکبوونەوەی 15 کەس لە بەغدا و کەرکووک رادەگەیێنێت کە هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.
له بهیاننامهیهكی سهیف بهدر، وتهبێژی وهزارهتی تهندروستی و ژینگهی عێراق هاتووه، تا ئێستا 15 كهسی تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا له وڵات چاك بوونهتهوه، بهم شێوهیه:
حەوتیان لە کەرخ و چواری دیکەشیان لە رەسافەی بەغدان چاکبوونەتەوە، هەروەها چوار کەسی دیکەش لە پارێزگای کەرکووک کە هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون چاکبوونەتەوە.
ئەوەشی خستوەتەڕوو، ئەنجامی پشکنینی تاقیگەکانی تەندروستی گشتی دڵنیایانکردونەتەوە کە 15 هاووڵاتی کە پێشوتر تووشی کۆرۆنا بوون پەتاکەیان پەڕاندووە و دوای چارەسەری رێگایان پێدەدرێت بگەڕێنەوە ماڵەکانی خۆیان.
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق دهڵێت: ئەوان بە گوێرەی رێنماییەکانی رێکخراوی تەندروستی جیهانی مامەڵەیان لەگەڵ توشبووانی کۆرۆنادا کردووە و ئەوانەشی کە گومانی توشبون بە کۆرۆنایان لێدەکرێت لە ژێرچاودێریدان و رێکارەپێویستەکانیان بەرامبەر گیراوەتەبەر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.