Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 02:32

لە 24 کاتژمێری رابردوو لە ئێران نزیکەی هەزار کەس توشی کۆرۆنا بوون

ئێران بە سێهەم وڵات دادەنرێت لە دوای چین
کوردستان TV
#11
100%

وەزارەتی تەندروستی ئێران حاڵەتی نوێی گیانلەدەستدان و تووشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنای لەو وڵاتە راگەیاند.

ئەمڕۆ سێ‌ شەممە، كیانوش جیهانپور بەڕێوەبەری ناوەندی راگەیاندنی وەزارەتی تەندروستیی ئێران ئامارێكی نوێی گیان له‌ ده‌ستدانی به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوكرده‌وه‌ رایگه‌یاند: بەپێی بەرەنجامەكانی تاقیگە، لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا ژمارەی ئەوانەی بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە بۆ 291 كەس بەرزبۆتەوە، ژمارەی توشبووانیش گەیشتۆتە 8.042 كەس و ئەوانەی نەخۆشییەكەشیان پەڕاندووە و چاكبوونەتەوە، 2.731 كەسن.

هەروەها ئاماژەی بەوەشکردوە، تا ئێستا 291 کەس گیانیان لەدەستداوە،بە جۆرێک 54 کەسیان لە شەو و رۆژی رابردوودا مردوون.

بەڕێوەبەری ناوەندی راگەیاندنی وەزارەتی تەندروستیی ئێران ئەوەشی نەشاردەوە، تائێستا دوو هەزار و 731 كەس لەو توشبوانە، چاكبونەتەوە.

هه‌روه‌ها رێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند" ڕۆژ بە ڕۆژ ژمارەی توشبووانی پەتای کۆرۆنا لە کوردستان و ژمارەی ئەو شارانەی کە ئەو نەخۆشیەیان تێدا تۆمار دەکرێت بەرز دەبێتەوە".

بە پشتبەستن بە ئامارەکانی هەنگاو، لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 9 هاووڵاتیی دیکە لە شارەکانی ئیلام، کرماشان، سنە و سەقز بە هۆی تووشبوون بە پەتای کۆرۆناوە گیانیان لە دەست داوە.

ئێران بە سێهەم وڵات دادەنرێت لە دوای چین و ئیتاڵیا، کە زۆرترین توشبووی کۆرۆنای هەیە.

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.