Erbil 38°C چوارشەممە 20 تشرینی دووەم 14:33

چین سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر ڤایرۆسی کۆرۆنا راگه‌یاند

بەهۆی داودەرمانی پزیشكی كۆنی چین هه‌زاران كه‌س چاك بوونەتەوه
کوردستان TV
100%

یو یان هۆنگ جێگیری سەرۆکی بەڕێوەبەرایەتیی پزیشکی کۆنباوی چینی رایگه‌یاند، زیاتر له‌ په‌نجا هەزار تووشبووی کۆرۆنا بەهۆی داودەرمانی پزیشكی كۆنی چین چاک بوونەتەوه.

یو یان هۆنگ له کۆنفرانسێكی میدیاییدا رایگەیاند، لێکدانی پزیشکی کۆنباوی چینی و رۆژئاوایی بۆ چارەسەری تووشبووانی کۆرۆنا، به چاک بوونەوەی تووشبووان پشتڕاست کراوەتەوه.

هۆنگ ئاشکرای کرد، پزیشکی کۆنی چینی رۆڵی له چاكبوونەوەی حه‌فتاو چوار هه‌زار و شه‌سه‌ت و سێ تووشبوو هەبووه و ئەوەش دەکاته سەدا نه‌وه‌ت و دوو پۆینت پێنج هەموو چارەسەرکراوانی چین.

بەراوردکردنی نێوان ئەوانەی به پزیشکی کۆنی چینی و پزیشکی رۆژئاوایی چاکبوونەتەوه، پسپۆڕانی گەیاندووه‌تە ئەو ئەنجامەی که چارەسەری تەواوکەر بەم دوو شێوازه پزیشکییه، لەوانەیه دەرکەوتەکانی نەخۆشییەکه وەک تا و بێتاقەتی و ئاوهاتنی لووت، خێراتر چاک بکاتەوه.

هەروەها به شێوەیەکی کارا رێگه له توندتر بوونی هەندێک دەرکەوتەی لاواز دەگرێت، ئەمەش کاریگەریی لەسەر بەرزبوونەوەی رێژەی چاکبوونەوە و کەمبوونی رێژەی مردن هەیه.

یو یان هۆنگ روونیشیدەکاتەوه، پزیشکی کۆنباوی چینی جەخت لەسەر باشترکردنی بەرگریی سروشتیی لەش دژی نەخۆشی دەکات، بۆ ئەوەی خۆی چارەسەر بکات، له هەمانکاتدا هاوسەنگیی گشتیی لەشیش دەپارێزێت.

شایەنی باسە زۆرینەی حاڵەتەكانی نوێی تووشبوون و گیانلەدەستدان لە چین لە هەرێمی هوبی تۆمار كراون و كۆی ژمارەی حاڵەتەكانی تووشبوون لەو وڵاتە گەیشتووەتە سەرووی 80 هەزار و ئەوانەیشی گیانیان لەدەست داوە لە سەرووی سێ هەزارە.

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.