كهمێك پێش ئێستا تەندروستیی نەجەف تووشبوونی دوو کەسی دیکەی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند و بەمەش ژمارەی تووشبووان لە عێراق گەیشتە 71 کەس.
ئەمڕۆ سێشەممە 10-03-2020، لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتى گشتى تەندروستى پارێزگاى نەجەف، دوو کەسی دیکە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون کە لە ئێران گەڕاونەتەوە راگهیاند.
تووشبووهكان کە هەردووکیان ئافرهتن و تەمەنیان (36) ساڵ و (55) ساڵن، بەمەش ژمارەى توشبوان به ڤایرۆسی كۆرۆنا لە عێراق بۆ (71) حاڵەت بهرزبۆوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.