Erbil 38°C شەممە 21 شوبات 02:00

لەگوندێکی سیدەکان بەسەدان گولـلە هاوەن دۆزرانەوە

نەتەقاوەى سەردەمى ڕژێمى بەعس
کوردستان TV
#7
100%


لە گوندێکی ناوچەی برادۆست، 300 پارچە مینى نەتەقاوەى سەردەمى ڕژێمى بەعس دۆزرانەوە.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكی بەڕێوەبەرایەتى دەزگاى گشتى کاروبارى مینى هەولێر، هاتووه‌، 300 پارچە مینى نەتەقاوەى سەردەمى ڕژێمى بەعس  کۆکرانەوە و بڕیارە لەهەفتەى داهاتوو نزیکەى هەزار پارچە مین لەڕێگەى تەقینەوە لەناو ببرێن.

چالاکیەکانی دەزگای گشتی کاروبارى مینى هەولێر ڕاگەیاند: لەلایەن هاوڵاتیانى گووندى بەرچیخە لە سنوورى ناحیەى سیدەکانى دەڤەرى برادۆست ئاگادارکراونەتەوە بەبوونى تەقەمەنى لەنزیک گووندەکەیان.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ هاتووه‌، تیمەکانى لەناوبردنى تەقەمەنى لە بەڕێوەبەرایەتى گشتى کاروبارى مین، بەدواداچو,نیان بۆ کرد و 300 پارچە چەک و تەقەمەنى نەتەقیوەیان دۆزیوەتەوە.

سنوری دەڤەری برادۆست نزیكەی 70 كیڵگەی مین بوونیان ھەیە بە ڕووبەری 2 ملیۆن مەتر چوارگۆشە، كە بە مین و تەقەمەنی داپۆشراوە، ساڵانەش بە دەیان ھاووڵاتی دەبنە قوربانی بەهۆی ڕووداوی مین و تەقەمەنیەوە.

 

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.