پۆلیسی ههولێر رایگهیاند: توانیان کەمتر لە (24) کاتژمێر تۆمەتبارێك دەستگیر بکەن خەڵکی شاری بەغدایە، ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگری دزی بوو.
دوای تۆمارکردنی سکاڵا لەلایەن هاووڵاتییەکی بەڕەگەز عەرەب کە لەناو بازاڕ لە نزیک قەڵا کاتژمێر (3)ی بەیانی لە بەردەم هۆتێلێک ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگری لێ دزراوە، دەستبەجێ تیمەکانی پۆلیس دەستیان بە لێکۆڵینەوەی ورد و چڕ کرد.
بە کەمتر لە (24) کاتژمێر تیمەکانمان توانییان تۆمەتبارەکە دەستگیر بکەن بە ناوی (ل.پ.ع) کە ئەویش بەڕەگەز عەرەبە و خەڵکی شاری بەغدایە.
دواتر پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ئەم مەبەستە ڕێکخرا و پاش لێکۆڵینەوەش تۆمەتبارەکە دانی بە تاوانەکەیدا نا، بۆیە دەست بەسەر ئۆتۆمبێلە دزراوەکەدا گیرا و ڕادەستی خاوەنەکەی کرایەوە، لە ئێستاشدا تۆمەتباری ناوبراو بەپێی ماددە (446) لە یاسای سزادان بەند کراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.