وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، ئەمشەو دوو حاڵەتی دیکەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان تۆمارکرا.
ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه ، د.سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی رایگه‌یاند: له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردوو ته‌نیا دوو كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون یه‌كێكیان ئه‌و قوتابییه بوو ئه‌مڕۆ ڕاگه‌یه‌نرا و یه‌كێكی تریش كه‌سێكی به‌ته‌مه‌نه كه 64 ساڵه و خه‌ڵكی شاره‌دێی ئاشتی سه‌ر به شارۆچكه‌ی كۆیه‌یه و به‌ركه‌وته‌ی كه‌سێكی گه‌ڕاوه‌یه له ئێران.
وەزیری تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکراشیکرد کە بەو حاڵەتەی ئەمشەو ژمارەی تووشوبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گەیشتە 15 حاڵەت، داواشی لە هاووڵاتیان کرد کە جددیتر بن لە خۆپارێزییان لە ڤایرۆسی کۆرۆنا و پابەندبوونیان بە رێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی.
د. سامان بەرزنجی داواشی لە هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان کرد کە بەهەموو شێوەیەک لە قەرەباڵغیی دووربکەونەوە و کەمترین کات لە ماڵەکانیان بێنە دەر تەنیا بۆ کاری گرنگ نەبێ ، ڕاشیگەیاند کە باشترین کار کە ئێستا هاووڵاتیان بیکەن ئەوەیە کە ماڵەکانیان بکەنە دابڕگەیەکی پزیشکی بۆخۆیان.
بۆ بینینی كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌كه ئه‌م لینكه‌ی خواره‌وه كلیك بكه:
https://www.facebook.com/kurdistantvcenter/videos/3293562404019880/
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.