Erbil 38°C شەممە 21 شوبات 02:00

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی راگه‌یه‌ندراوێکی نوێ بڵاوکرده‌وه‌

سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا
کوردستان TV
#7
100%


وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، راگه‌یه‌ندراوی ژماره‌ (13)ی بڵاوكرده‌وه‌ و تێیدا رایگه‌یاند، لە ئێستادا تەنها (953) هاووڵاتی لە کەرەنتین ماونەتەوە و (2111) هاووڵاتی دەرچوون و گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ ناو ماڵی خۆیان.

ڕاگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی ژمارە (١٣)

سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوی COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، تیمەکانی تەندروستی بۆ گەڕان و پشکنینی گومانلێکراوانی هەڵگری ئەم ڤایرۆسە ڕۆژانە بەردەوامن بەمەش :
1. ژمارەی هاوڵاتیان کە لە کەرەنتینەکان بوون (٣٠٦٤) هاوڵاتین لە (٢٩) شوێنی جیاواز کە لە ئێستادا تەنها (٩٥٣) هاوڵاتی لە کەرەنتین ماونەتەوە و (٢١١١) هاوڵاتی دەرچوون و گەڕانەوە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو بوونی ماوەی دوو هەفتە.

2. لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو پشکنین بۆ (١٥٤) گۆمانلێکراو ئەنجامدرا لە نێویاندا (٢) نەخۆش دەرەنجامی پشکنینی تاقیگەیی پۆزەتیڤ دەرچوو و هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 یە، کە یەکێکیان ئافرەتێکی تەمەن (١٩) ساڵە قوتابی زانکۆیە دانشتووی شاری سلێمانیە و کچی یەكێك لە نەخۆشەکانی پێشووە ئەوەی تریان پیاوە پیاوکی تەمەن (٦٤) ساڵە و دانشتووی ناحیەی ئاشتی یە سەر بە قەزای کۆیە کە بەرکەوتووی نەخۆشەکەی دوێنێ یە.

3. کۆی هەڵگرانی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان تەنها (١٦) حالەتە، لەنێویاندا (١) مردن هەیە و (١) نەخۆش بەتەواوی چاکبووەتەوە وە هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان و باری تەندروستیان جێگیرە.

جەخت دەکەینەوە کە هاوڵاتیان پابەندی ڕێنماییەکانی تەندروستی بن بەتایبەتی نەڕۆیشتن بۆ شوێنی قەلەبالغ و بەرنەکەوتن لەگەڵ کەسانی دیکەو بەردەوام دەست شوشتنی تەندروست هەروەها پەیوەندیکردن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢) لەکاتی پێویستدا.

وەزارەتی تەندروستی .
حکومەتی هەرێمی کوردستان
١٠ی ئازاری٢٠٢٠

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.