وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو راوكردنی ماسی قەدەغە دەكات لەپێناو پاراستنی سامانی ماسی بۆ ماوەی سێ مانگ.
بەشی سامانی ماسی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی سامانی ئاژەڵ و ڤێتێرنەری وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو راوكردنی ماسی 15/3/2020 تاكو14/6/2020 قەدەغەكرد.
لە نوسراوەكەی بەشی سامانی ماسی ژمارە 971 جەخت كراوەتەوە كە بەهەموو شێوەیەك راووكردنی بەكۆمەڵ وەك( كارەبا، ماددە ژەهراویەكان، تەقەمەنیەكان و تۆڕی كونی بچوك و ...هتد) لەگشت وەرزەكانی ساڵدا قەدەغەیە.
قەدەغەكردنەكە ئاراستەی سەرجەم پارێزگاكان و بەڕێوەبەرایەتی گشتیە كشتوكاڵیەكان، دەستەی ژینگە و پۆلیسی دارستان و ژینگەو سەرجەم لایەنە پەیوەندارەكان بۆ جێبەجێكردن.
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.