Erbil 38°C یەکشەممە 08 ئازار 07:29

وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌: له‌ سه‌رجه‌م باره‌گاکانی پێشمه‌رگه‌ رشاندنی ده‌رمانی پاککه‌ره‌وه‌ی تایبه‌ت ئه‌نجامده‌درێت

بۆ پاكڕاگرتنی باره‌گاكان و سه‌لامه‌تی گیانی ئه‌فسه‌رو پێشمه‌رگه‌و كارمه‌ندان له‌ كۆرۆنا
کوردستان TV
100%


له‌راگه‌یاندراوێكدا وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌ ، له‌ درێژه‌ی هه‌ڵمه‌تی رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناو جێبه‌جێكردنی رێنماییه‌ ته‌ندروستیه‌كان له‌ سریه‌ی كیمیاوی وه‌زاره‌تدا رشاندنی ده‌رمانی پاككه‌ره‌وه‌ی تایبه‌تی له‌ باره‌گای دیوانی وه‌زاره‌ت و باره‌گای یه‌كه‌ی 80 ئه‌نجامدا بۆ پاكڕاگرتنی باره‌گاكان و پاراستنی سه‌لامه‌تی گیانی ئه‌فسه‌رو پێشمه‌رگه‌و كارمه‌ندان له‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا.


راشیده‌گه‌یه‌نن ، هه‌ڵمه‌تی رشاندنه‌كه‌ سه‌رجه‌م باره‌گاكانی پێشمه‌رگه‌ له‌ سه‌رتاسه‌ری كوردستان ده‌گرێته‌وه‌ و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ سێ تیمی تایبه‌ت بۆ هه‌ر یه‌ك له‌ سنووری هه‌ولێرو سلێمانی و دهۆك پێكهێنراوه‌


وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌  چوارشه‌مه‌ 11ی ئازار تیمه‌كه‌ی هه‌ولێر به‌رده‌وام ده‌بێت و تیمه‌كانی دیكه‌ش ده‌گه‌نه‌ هه‌ردوو پارێزگای سلێمانی و دهۆك و گشت باره‌گاكانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ به‌ ده‌رمانی تایبه‌تی پاككه‌ره‌وه‌ رشاندنیان بۆ ده‌كرێ.

1


دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.