Erbil 38°C چوارشەممە 20 تشرینی دووەم 14:39

سه‌رۆکی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا له‌ ماڵه‌وه‌ خۆی که‌ره‌نتین کردووه‌

ده‌یڤد ساسۆلی: كاری سه‌رۆكایه‌تیی له‌ ماڵه‌كه‌ی خۆمه‌وه‌، له‌ برۆكسل ئه‌نجامده‌ده‌م
کوردستان TV
100%

سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا، ده‌یڤد ساسۆلی، ئاشكرایكرد به‌هۆی ئه‌وه‌ی كۆتایی هه‌فته‌ی له‌ ئیتاڵیا به‌سه‌ربردووه‌ كه‌ ژماره‌یه‌كی زۆر تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19)ی لێیه‌، وه‌ك رێكارێک له‌ ماڵه‌وه‌ خۆی كه‌ره‌نتین كردووه‌.

ده‌یڤد ساسۆلی رایگه‌یاندووه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌ی كۆتایی هه‌فته‌ی رابردووم له‌ ئیتاڵیا به‌سه‌ربردووه‌، وه‌ك رێكارێك، كاری سه‌رۆكایه‌تیی له‌ ماڵه‌كه‌ی خۆمه‌وه‌، له‌ برۆكسل ئه‌نجامده‌ده‌م.

ساسۆلی باسی له‌وه‌كردووه‌ بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ له‌ ماڵه‌كه‌یدا ده‌مێنێته‌وه‌ و داوایكردووه‌ به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێوه‌، هه‌مووان به‌رپرسیارانه‌ مامه‌ڵە بكه‌ن و چاوكراوه‌بن.

دانیشتنی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا كه‌ بڕیار وابوو له‌ شاری سترازبۆرگی فه‌ره‌نسا به‌ڕێوه‌بچێت، به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێوه‌، له‌ برۆكسل پایته‌ختی به‌لجیكا ئه‌نجامده‌درێت.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.