وەزیری دەوڵەت بۆ كاروباری تەندروستی لە حکوومەتی بەریتانیا، نادین دۆریس رایگەیاند كە تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە.
نادین دۆریس راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و تیایدا رایگەیاندووە تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنابووم، لەئێستادا لە ماڵەوە خۆم كەرەنتینە كردووە و دەستم بەجێبەجێكردنی رێنماییە تەندروستییەکان كردووە.
لە هەفتەی رابردوودا، نادین دۆریس لەگەڵ سەرۆكوەزیرانی بەریتانیا، بۆریس جۆنسن لە كۆبوونەوەی حكوومەت بەشداری كردبوو و لە دانیشتنی پەرلەمان ئامادبووبوو و لەگەڵ ژمارەیەك پەرلەمانتاریش تێكەڵ بووبوو.
وەزیری دەوڵەت بۆ كاروباری تەندروستی لە حکوومەتی بەریتانیا، نادین دۆریس بەرپرسی بەشێكە لە هەوڵەكان بۆ رووبەڕوویوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
لای خۆیەوە وەزیری تەندروستی بەریتانیا، مات هەنكۆك نیگەرانی خۆی نیشاندا سەبارەت بە تووشبوونی نادین دۆریس بە ڤایرۆسی كۆرۆنا و راگەیاند، نادین دۆریس كارێكی باشی كردووە كە خۆی كەرەنتینە كردووە.
ئەمەش لەكاتێدایە تا ئێستا، شەش كەس لە بەریتانیا بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و 382ی دیكەیش تووشی ڤایرۆسەكە بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.