Erbil 38°C یەکشەممە 08 ئازار 05:42

وێڕای پشووی فەرمی تیمی ئاوەڕۆکانی هەولێر بەردەوامن لە جێبەجێکردنی پڕۆژە

وەزارەتی شارەوانی : لە سەرجەم شار و شارۆچکەکان هەڵمەتی ڕشاندنی دژەڤایرۆس بەڕێوە دەچێت
کوردستان TV
100%


وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و گه‌شت و گوزاری هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ وێڕای پشووی فەرمی لە سەرجەم دامودەزگاکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەڵام ئەمڕۆ چوارشەممە ۱۱ی ئاداری ۲۰۲۰ کە هاوکاتە لەگەڵ ساڵیادی ئازادکردنی شاری هەولێر، تیمی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوەڕۆکانی هەولێر بەردەوامن لە کارکردن بۆ دروستکردن و جێبەجێکردنی پڕۆژەی ئاوەڕۆ لە یەکێک لە گەڕەکەکانی شاری هەولێر.

راشیده‌گه‌یه‌نن ، هاوکات لە چوارچێوەی هەوڵەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، تیمی فەرمانگە شارەوانییەکانی سەر بە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە سەرجەم شار و شارۆچکەکان هەڵمەتی ڕشاندنی دژەڤایرۆس بەڕێوە دەبەن، بۆ ئەوەی هەڕەشەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کەم بێتەوە، بە تایبەتی لەناو بازاڕ و شوێنە گشتی و جەنجاڵەکاندا ئەو هەڵمەتە بەوردی بەڕێوە دەچێت.

وه‌زاره‌تى شاره‌وانى ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌ وێڕای ئەوەی پشووی فەرمییە، بەڵام تیمی شارەوانییەکان لە هەندێ شوێن بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان لەسەر کارن، بە تایبەتی لە دابینکردنی ئاو و چارەسەری شکستەکانی بۆڕیی ئاو و پاککردنەوەی شەقام و پارک و گەڕەکەکان.

1


دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.