ئەمڕۆ سێشەممە، ١١ی ئادار وەزارەتی رۆشنبیری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، کۆبوونەوەی نێوان دەزگاکانی راگەیاندن و لیژنەی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای ئەنجامدا کە تیایدا رێنمایی نوێ درا بە دەزگاکانی راگەیاندن لەچوارچێوەی رێکارە تەندروستییەکان.
لە کۆبوونەوەکەدا، وەزیری رۆشنبیری و لاوان لە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، محەمەد حەمەسەعید و گوتەبێژی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، جوتیار عادل ئامادەبوون، تیشک خرایە سەر ھەماھەنگی نێوان دەزگاکانی راگەیاندن و حکوومەت، ھەروەھا حکوومەتی ھەرێم کۆمەڵێک رێنمایی ئاراستەی دەزگاکانی راگەیاندن کرد.
دواتر لە کۆنگرەیەکی رۆژانامەوانییدا، وەزیری رۆشنبیری و لاوان لە ھەرێمی کوردستان، محەمەد حەمەسەعید گوتی: ئەم کۆبوونەوەیە بۆ ئەوە بوو تا دوایین ھەنگاو و پێشھاتەکان بدەین بە میدیاکاران و ئەو رێنماییانەیشی کە پێویستە دەربچن تاوتوێی بکەین، گفتوگۆ لەبارەی چۆنیەتی بڵاوکردنەوەی ھەواڵ و زانیارییەکانی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا کرا.
دواتر گوتەبێژی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، جوتیار عادل گوتی: داواکارین لە راگەیاندنەکان کە ھاوکارمان بن چونکە بە ھاوکار و بەشداری خۆمانیان دەزانین و دەمانەوێت زیاتر ھاوکاربن، بەتایبەتی لە دوو ھەفتەی داھاتوودا زیاتر ھەماھەنگ بین و بەیەکەوە ئەو مەترسییە تێپەڕێنین و راگەیاندنەکان ھەم پەیامەکانی حکوومەت دەگەیەنن و ھەم رۆڵ دەبینن لە ئارامکردنەوەی دەروونی خەڵک.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.