بەمەبەستی رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، هەموو ئارایشتگاکان لەئێستا داخراوان.
د.محمد قادر خۆشناو وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی رایگهیاندووه، هەر خاوەن ئارایشتگایەک پابەند نەبێت بەو بڕیارە و بەهەر جۆرێک سەرپێچی بکات وەک ناردنی کارمەند بۆ ماڵان ئەوا مۆڵەتەکەی ڵێ دەسەندرێتەوە و شوێنەکەی بەیەکجاری دادەخرێت.
شایهنی باسه پێشتر بەمەبەستی خۆپاراستن و رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بڕیاری داخستنی ئارایشگاکانی ئافرەتان تا سهرهتای مانگی داهاتوو درابوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.