وڵاتی چین لە ڕێگای سەرکۆنسۆڵگەری چینەوە (100) هەزار دەمامکی بەخشییە سلێمانی و بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانیش سوپاسی ئەو ھەڵوێستەی وڵاتی چین دەکات.
بهپێی راگهیهندراوێكی قائیمقامیەتی سلێمانی هاتووه، ئەمڕۆ چوار شەممە وەفدێکی کۆنسوڵگەری چین سەردانی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی کرد و لەگەڵ بەرپرسانی سلێمانی کۆبوونەوەو و دواین رێکار و ھەنگاوەکان بۆ رووبەڕوووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پارێزگاکە تاوتوێکران.
شاندهكهی چین ھاوکاری و پشتیوانی حکومەت و گەلی چینیان بۆ خەڵکی سلێمانی دەربڕی و وەک ھەنگاوی یەکەم ببڕی ( 100) هەزار دەمامکی پێشکەش بە بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی کرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.