بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی رایگهیاند: پێویستە خاوەن پرسەكان هەست بە بەرپرسیارێتی بكەن و پرسە نەگێڕن، قهڵهباڵغی هۆكاری سهرهكین بۆ بڵاوبوونهوهی كۆرۆنا.
د.سەباح بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگهیاند: بهداخهوه هاووڵاتیان کەم گوێڕایەڵی ڕێنماییەکانی تەندروستین، ئەمەش ڕێگری بۆ ئێمە دروستدەکات لەگەڵ ئەوەی کارەکانمان قورس دەکات، خەڵک دەچنە سەیران و پرسە و کۆبوونەوە جەماوەرییەکان بە هەر بۆنەیەکبێت کە مەترسی سەرەکین بۆ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە.
د.سەباح بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامهوانیهكهدا داوای لەو هاووڵاتیانه كرد كه پرسەیان هەیە پرسە سازنەكەن، چونكە شوێنێكی سەرەكییە بۆ بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
ناوبراو باسی لەوە كرد كە ئەمرۆ چەند پرسەیەك لە شاری سلێمانیدا هەبوون و زۆر قەرەباڵغ بوون، ئەوەش هۆكاری سهرهكین كارێكی زۆر خراپە بۆ بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
شایهنی باسه ئهمرۆ شاندێكی وڵاتی چین سهردانی شاری سلێمانی كرد و لە ڕێگای سەرکۆنسۆڵگەری چینەوە (100) هەزار دەمامکی بەخشییە سلێمانی و بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانیش سوپاسی ئەو ھەڵوێستەی وڵاتی چین كرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.