وه‌زیری گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن داوایه‌ك ئاراسته‌ی كۆمپانیاكانی ئه‌نته‌رنێت ده‌كات، كه هه‌نگاو بۆ دابه‌زاندنی نرخی ئینته‌رنێت بنێن.
وه‌زیری گواستنه‌وه‌و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌نووسراوێك داوای له‌گشت کۆمپانیاکانی دابینکردن و دابەشکردنی خزمەتگوزاری ئینته‌رنێت لە سەرتاسەری کوردستان كرد، وێڕای خێراكردنی خزمه‌تگوزاری ئینته‌رنێت، هه‌نگاو بۆ دابه‌زاندنی نرخی ئینته‌رنێت بنێن.
ئانۆ جەوهەر عەبدۆکا وەزیری گواستنەوە و گەیاندن له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك پۆستێكی بڵاو كرده‌وه‌و رایگه‌یاندووه: لە سەر رۆشنایی بەرنامەی کاری کابینەیی نۆیه‌م و راسپاردەکانی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و دوای تێپەربوونی شه‌ش مانگ به‌سەر راگەیاندنی هۆت لاین لەلایەن وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن کە تایبەت بوو بە وەرگرتنی تێبینی هاووڵاتیان دەربارەی بارودۆخی ئینته‌رنێت، لە دوای دیراسەت کردنێکی ورد، وەزارەتمان هەستا بە ئاراستە کردنی نوسراوێک بۆ گشت کۆمپانیاکانی دابینکردن و دابەش کردنی خزمەتگوزاری ئینته‌رنێت لە سەرتاسەری کوردستان تاکو بە زووترین کات هەر کۆمپانیایەک لە لای خۆیەوە دەستپێشخەریەک پێشکەش بکات بە وەزارەتمان دەربارەی هەرزان کردنی نرخەکان و خێرا کردنی خزمەتگوزاری ئینته‌رنێت لە پێناو خزمەت کردنی هاووڵاتیانی سەربەرزی کوردستان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.