کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لایەنی ئابووری و تەرخانکردنی بودجەی زیاتر بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو ڤایرۆسە و سنووردارکردنی هاتووچۆی نێوان شارەکان تاوتوێكرد.
له شاری هه‌ولێر به سه‌رپه‌رشتی رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆ و وه‌زیره په‌یوه‌نداره‌كانی دیكه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو و به پێی زانیارییه‌كانی كوردستان تیڤی لە کۆبوونەوەکەدا چەند بڕیارێکی نوێ دەرکراون كه یەکێکیان سنوورداركردنی هاتووچۆی نێوان شارەکانی هەرێمی کوردستانه و بازگەکانیش تووندوتۆڵ دەکرێن.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هەرچوار پارێزگاری هەرێمی کوردستان و بەرپرسی یەکە ئیدارەییەکان و بەرپرسانی فڕۆکەخانەکان و ده‌روازه سنوورییەکانیش ئاماده بوون و چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت راگه‌یه‌ندراوێك له‌باره‌ی بڕیاره‌كانی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه بڵاوبكرێته‌وه.
به پێی زانیارییه‌كان یه‌كێك له بڕیاره‌كان ئه‌وه‌یه كه هاتووچۆی نێوان شارەکانی هەرێمی کوردستان سنووردار بکرێت و بازگەکانیش تووندوتۆڵتر بکرێن و رێکارە تەندروستییەکانیش لە خاڵە سنوورییەکان توندوتۆڵ‌تر بكرێن و بەردەوامیدانیش به ئاڵۆگۆڕی بازرگانی به پێی بڕیار و رێنماییه‌كان یەکێکی دیکە لە بڕیارەکان بووه.
ئه‌مرۆ وه‌زیری ته‌ندروستیی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه تا ئێستا 17 حاڵه‌تی توشبوون به ڤایرۆسی كۆڕۆنا له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه كه یه‌كێكیان گیانی له‌ده‌ستداوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.