Erbil 38°C شەممە 21 شوبات 02:00

هاتوچۆی نێوان شاره‌کان راده‌گیرێت

بەمەبەستی خۆپاراستن و رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا
کوردستان TV
#7
100%

بەمەبەستی خۆپاراستن و رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا، هاتوچۆی نێوان شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان تا 28ی ئادار راده‌گیرێت.

به‌پێی بریارێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هاتوچۆی نێوان شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان تا 28ی ئادار راده‌گیرێت.

بریاره‌كه‌ش له‌ 14ی ئاداره‌وه‌ بریاره‌كه‌ ده‌چێته‌ بواری جێبه‌جێكردن تا 28ی ئادار به‌رده‌وام ده‌بێت.

به‌ بریاره‌ش بەمەبەستی خۆپاراستن و رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنایه‌.

لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی لیژنەی رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا بڕیاری نوێ دەرکرا بەم شێوەیەی خوارەوە:

لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا 11بڕیاری گرنگ دران، ئەمەی خوارەوە دەقی بریارەكانە:

1-راگرتنی هاتووچۆکردنی هاووڵاتیان لەنێوان پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان جگە لە تیمە تەندروستییەکان و دیپلۆماتکاران، رێکخراوەکان و ئاژانسەکانی un، هێزە ئەمنییەکان و بازرگانەکان و بۆ هەر حاڵەتێکی دیکە پێویستی بە رەزامەندی ژووری ئۆپەراسیۆنەکان هەیە کە لە پارێزگاکان و یەکە سەربەخۆکان پێکهێنراوە بە سەرۆکایەتی پارێزگار یان سەرپەرشتیاری ئیدارە سەربەخۆکان و ئەم راگرتنە لە نێوان 14-3-2020 تاوەکو 28-3-2020 بەردەوام دەبێت.

2- سنووردارکردنی جموجۆڵ و هاوردەکردنی بازرگانی لە هەرسێ دەروازەی باشماخ، پەروێزخان و حاجی ئۆمەران و دەسەڵات دەدرێتە بەڕێوەبەری گشتی گومرگ بۆ رێکخستنەوەی جموجۆڵی بازرگانی بەشێوەیەک هیچ جۆرە بەرکەوتنێک لەنێوان هاووڵاتیان و شۆفێران دروست نەبێت.

3- راگرتنی هاتن و چوون لەنێوان هەرێمی کوردستان و پارێزگاکانی دیکەی عێراق جگە لە حاڵەتی زۆر پێویست کە ئەویش بە رەزامەندیی ژووری ئۆپەراسیۆنەکان هەیە کە لە پارێزگاكان و یەكە سەربەخۆكان پێكهێنراوە بە سەرۆكایەتی پارێزگار یان سەرپەرشتیاری ئیدارە سەربەخۆكان و ئەم راگرتنە لە نێوان 14-3-2020 تاوەکو 28-3-2020 بەردەوام دەبێت.

4- ئەو هاووڵاتیانەی هەرێمی كوردستان كە لە كۆماری ئیسلامی ئێران تاوەکو ئێستا نەگەڕاونەتەوە دوایین وادە بۆ گەڕانەوەیان 16-3-2020 دەبیت و لە 17-3-2020 تاوەکو 1-4-2020 رێگە بە كەس نادرێت لە ئێران بگەڕێتەوە.

5- پێویستە هاووڵاتیان پابەندبن بە رێنماییەكانی خۆپاراستن لە ڤایروسی كۆرۆنا كە لەلایەن
حكومەتی هەرێمی كوردستان دەرچووه بەتایبەتی كەمكردنەوەی گەشتەكانی نەورۆز و نابێت لە یەك خێزان زیاتر لە شوێنێك كۆببێتەوه.

6- پێویستە دەستەی گەشتوگوزار ئەو شوێنە گەشتیارییانە و هاوینە هەوارەکان دابخات كە دەبنە
هۆكاری گردبوونەوەی گەشتیاران و دروستبوونی جەنجاڵی.

7- راگرتنی گشت چالاكییە وەرزشییەكان تاوەکو 1-4-2020 جگە لە خولی نایابی عێراق كە هەندێك لە یارییەكانی لە هەرێمی کوردستان ئەنجام دەدرێت و پێویستە یارییەكان بە بێ هاندەر بەڕێوەبچێت.

8- دەسەڵات دەدرێتە پارێزگاكان بۆ رێكخستنەوەی بازاڕەكان بە تایبەتی بازاڕە میللیەكان و
رێگرتن لە درۆستبوونی قەرەباڵخی.

9- داوا لە هاووڵاتیانی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم دەكەین كە پابەند بن بە هەموو رێنمایی و رێكارەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە مەبەستی خۆپاراستن لە ڤایرۆسی كۆرۆنا.

10- راگرتنی گەشتی ئاسمانی لە هەر دوو فڕۆكەخانەی هەولێر و سلێمانی لەگەڵ فڕۆكەخانەكانی بەغدا و بەسرە لە 14-3-2020 تاوەکو 28-3-2020 جگە لە دیپلۆماتکاران و شاندە فەرمییەکان و گەشتەکانی رێکخراوی un و هاوپەیمانان.

11- راگرتنی گەشتەكانی هێڵی ئاسمانی (اجنحە الشام) بۆ فڕۆكەخانەكانی هەرێمی كوردستان و
تەنها رێگا بە 2 گەشت دەدرێت بۆ گەڕانەوەی هاووڵاتیانی سووری بۆ سووریا.

12- ئەم بەیانە لە رۆژی دەرچوونیەوە جێبەجێ دەكرێت.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.