ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی (WHO)، ڕایگەیاند" ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) پەتایەکی جیهانییە.
ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی دواجار دانی بە ڤایرۆسی كۆرۆنادا نا، وەكو پەتایەكی جیهانی، داواشی لە وڵاتانی جیهان كرد ڕێوشوێنەكانی ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسەكە توندتر بكەن.
ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی نیگەرانی بەرانبەر خێرا تەشەنەكردنی ڤایرۆسەكە راگەیاند و ئاشكرای كرد كە ئێستا ڤایرۆسی كۆرۆنا وەكو پەتایەكی جیهانی پۆلێن دەكەن.
تیدرۆس ئەدهانۆم ئەمینداری گشتیی رێكخراوەكە گوتی ئێستا ڤایرۆسی كۆرۆنا پەتایەكی جیهانییە، ژمارەی تووشبوون بە ڤایرۆسەكە لە دەرەوەی چین و لە دوو هەفتەی رابردوودا، بە ڕێژەی 13 هێندە زیاد بووە.
ئەدهانۆم هەروەها نیگەرانی خۆیشی لە بەرانبەر نەگرتنە بەری رێوشوێنی پێویست لەلایەن هاووڵاتییانی جیهانەوە لە بەرامبەر ڤایرۆسەكە دەربڕی.
بەپێی ئامارە فەرمییەکان تاوەکو ئێستا له کاتژمێر 8:00ی شەوی چوارشەممە 11ی ئازار ئامارەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) بەم شێوەیەن: 124,841 حاڵەتی تووشبوون، 4593 حاڵەتی مردن، 66,929 حاڵەتی چاکبوونەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.