10 مووشەک لە جۆری کاتیۆشا ئاراستەی بنکەی سەربازیی تاجی کراون، هیچ زیانێکی گیانیی لێ نەکەوتووەتەوە.
بەپێی بەیاننامەیەكی شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منیی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممه بڵاویكرده‌وه ئەمڕۆ 10 مووشەكی كاتیۆشا لەناو سەربازگەی تاجی لە باكوری بەغدا كەوتووەتە خوارەوە بێ ئەوەی زیانیان لێ كەوتبێتەوە.
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منیی عێراقی ده‌شڵێت: بارهه‌ڵگرێك له جۆری كیا بنكۆ ده‌ستی به‌سه‌رداگیرا كه سه‌كۆی هه‌ڵدانی مووشه‌كه‌كانی له‌سه‌ر جێگیركرابوو، سێ مووشه‌كی ئاماده‌ش بۆ هه‌ڵدان له‌سه‌ر سه‌كۆیه‌كه‌دا جێهێڵدرابوون.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه، تاوەکو ئێستا هیچ گرووپ و لایەنێک بەرپرسیارێتیی خۆی لە هێرشەکان رانەگەیاندووە.
له سەرەتای ئەمساڵ هێرشەكان بۆ سەر بنكەی سەرباز و باڵوێزخانەی ئەمەریكا لە عێراق بەتایبەتی دوای كوژرانی قاسم سلێمانی و ئەبو مەهدی موهەندیس، زیادی كردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.