Erbil 38°C شەممە 21 شوبات 00:18

وەزارەتی تەندروستی ئامارێکی نوێی بڵاوکرده‌وه‌

سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا
کوردستان TV
#7
100%

 

وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی هەرەمی کوردستان جەخت لە پابەندبوونی هاووڵاتییان بە رێنماییە تەندرستییەکان دەکاتەوە، نەڕۆیشتن بۆ شوێنی قەلەبالغ و بەرنەکەوتن لەگەڵ کەسانی دیکە.

ڕاگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی ژمارە (١٤)

سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوی COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، تیمەکانی تەندروستی بۆ گەڕان و پشکنینی گومانلێکراوانی هەڵگری ئەم ڤایرۆسە ڕۆژانە بەردەوامن بەمەش :

1. ژمارەی هاوڵاتیان کە لە کەرەنتینەکان بوون (٣٠٨٩) هاوڵاتین لە (٢٩) شوێنی جیاواز کە لە ئێستادا تەنها (٩٢٣) هاوڵاتی لە کەرەنتین ماونەتەوە و (٢١٦٦) هاوڵاتی دەرچوون و گەڕانەوە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو بوونی ماوەی دوو هەفتە.

2. لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو (٩٩) پشکنین ئەنجامدرا لەنێویاندا (٣) نەخۆش پۆزەتیڤ دەرچوو و هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 و دانشتووی شاری هەولێرن، هەموویان بەرکەوتەی قوتابیە تۆشبووەکەی گەڕاوەی ووڵاتی ئێرانە کە پێشتر کەرەنتین کرابوو، یەکێکیان پیاوێکی تەمەن (٣٢) ساڵە کە هاوپۆلیەتی و ئەوانی تر پیاوێکی تەمەن (٣٤) ساڵ و ئافرەتێکی تەمەن (٣٨) ساڵە کە برا و براژنێکی قوتابیەکەیە.

3. کۆی هەڵگرانی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان تەنها (١٩) حاڵەتە، لەنێویاندا (١) مردن هەیە و (١) نەخۆش بەتەواوی چاکبووەتەوە وە هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان و باری تەندروستیان جێگیرە.

جەخت دەکەینەوە کە هاوڵاتیان پابەندی ڕێنماییەکانی تەندروستی بن بەتایبەتی نەڕۆیشتن بۆ شوێنی قەلەبالغ و بەرنەکەوتن لەگەڵ کەسانی دیکەو بەردەوام دەست شوشتنی تەندروست هەروەها پەیوەندیکردن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢) لەکاتی پێویستدا.

وەزارەتی تەندروستی .
حکومەتی هەرێمی کوردستان
١١ی ئازاری٢٠٢٠

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.