وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران رایگه‌یاند: به‌پێی دوایین ئاماری به‌رده‌ستیان له رۆژی سێشه‌ممه‌وه تا رۆژی چوارشه‌ممه 958 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراون.
ئاژانسی ئیسنا له‌سه‌ر زاری كیانوش جه‌هانپه‌ر گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی ئێرانه‌وه رایگه‌یاند: له ئێستادا ژماره‌ی تووشبوون به‌ڤایرۆسی كۆرۆنا له سه‌رتاسه‌ری ئێران گه‌یشتووه‌ته نۆ هه‌زار حاڵه‌ت.
گوتیشی: به‌داخه‌وه ته‌نها له نێوان دوو رۆژدا 63 حاڵه‌تی دیكه‌ی گیانله‌ده‌ستدان به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه تۆماركراون و به‌مه‌ش ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدانه‌كان به‌ڤایرۆسی كۆرۆنا له ئێران بۆ 354 حاڵه‌ت به‌رز بووه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها 2959 حاڵه‌ت تۆمار كراون كه ڤایرۆسه‌كه‌یان په‌ڕاندووه و ته‌ندرووستیان جێگیر بووه‌ته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.