دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی ڕابردوو هێرشی مووشه‌كی كرایه سه‌ر سه‌ربازگه‌ی تاجی له باكووری به‌غدا، به‌هۆی هێرشه‌كه‌شه‌وه 2 سه‌ربازی هێزه‌كانی ئه‌مریكا و سه‌ربازێكی هێزه‌كانی به‌ریتانیا كوژران و 11 سه‌ربازی دیكه‌ش برینداربوون.
دوابه‌دوای هێرشه‌كه‌ش هێزه‌كانی هاوپویمانان وه‌ك په‌رچه‌كدار هێرشی ئاسمانیان كرده سه‌ر هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له ناوچه‌ی ئهبولكهمال و به گوێره‌ی ئاماره سه‌ره‌تاییه‌كانیش 18 چه‌كداری هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی كوژراون و ژماره‌یه‌كی زۆریش بریندار بوون.
هه‌ر له باره‌ی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر سه‌ربازگه‌ی تاجی مایك پۆمپه‌یۆ، له تویتێكدا ڕایگه‌یاند: به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناكرێت چاوپۆشی له هێرشكردنه سه‌ر سه‌ربازگه‌ی تاجی بكرێت و ئه‌وانه‌ی كه هێرشیان كردۆته سه‌ر سه‌ربازگه‌كه پێویسته سزا بدرێن و ڕووبه‌ڕووی به‌رپرسیارێتی بكرێنه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.