سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا گه‌شتكردنی هاووڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی و گه‌شتیارانی دیكه‌ی له نێوان ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی ئه‌وروپای بۆ ماوه‌ی یه‌ك مانگ هه‌ڵپه‌سارد.
دۆناڵد ترمپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له وته‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: له رۆژی هه‌ینی 13ی 3ی 2020ـه‌وه گه‌شتكردنی له نێوان ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی ئه‌وروپا جیا له وڵاتی بەریتانیا، بۆ ماوه‌ی یه‌ك مانگ قه‌ده‌غه ده‌كرێت.
دۆناڵد تره‌مپ قه‌ده‌غه‌كردنی گه‌شتكردنی له نێوان وڵاته‌كه‌ی و ئه‌وروپا بۆ ڕێگه‌گرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا گه‌ڕانده‌وه و ڕاشیگه‌یاند: یه‌كێتی ئه‌وروپا هه‌نگاوی جددی ناوه بۆ پێش‌گرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا و ئه‌مه‌ریكاش هه‌مان هه‌نگاوی جددی ده‌نێت و ڕێكاری پێویست ده‌گرێته به‌ر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.