به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌وت و كانزاكانی سلێمانی ئاگاداری سه‌رجه‌م وێستگه‌كانی دابه‌شكردنی سووته‌مه‌نی ده‌كات كه ته‌نها كارمه‌ندی وێستگه‌كه بۆی هه‌یه په‌مپی تێكردنی سوته‌مه‌نی به‌كار بهێنێت.
له ڕاگه‌یه‌ندراوێكی به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌دا هاتووه ، ئاگاداری وێسته‌گه‌كانی سنووری به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌كه‌یان له پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان ده‌كه‌ن له‌مه‌ودوا به‌مه‌به‌ستی خۆپارێزی زیاتر له بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا ته‌نها كارمه‌ندی وێستگه‌كانی دابه‌شكردنی سوته‌مه‌نی په‌مپی سوته‌مه‌نی به‌كاربهێنن و ڕێگه به هاووڵاتیان نه‌ده‌ن خۆیان په‌مپه‌كان به‌كاربهێنن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.