تۆم هانكس سینه‌ماكاری ئه‌مریكی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی ریتا وێلسن-ی ئه‌كته‌ر" تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.
ئه‌مڕۆ 12ی ئادار رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست، له‌سه‌ر زاری نوێنه‌ری كاره‌كانی تۆم هانكسی سینهماكارهوه رایگه‌یاند: تۆم هانكس و خێزانه‌كه‌ی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی له چه‌ند رۆژی رابردوودا به‌مه‌به‌ستی وێنه‌گرتنی گرته‌كانی فیلمێك ده‌رباره‌ی ژیانی ئه‌لڤیس بریسلی گه‌شتێكی ئوسترالیایان كردووه .
هه‌روه‌ها رۆژنامه‌كه له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌كه رایگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی له رۆژی 10ی ئادار تۆم هانكس و خێزانه‌كه‌ی هه‌ستیان به ماندووبوون و تاو له‌رز كردووه، دواتر بۆ دڵنیابوونه‌وه سه‌ردانی پزیشكیان كردووه ده‌ركه‌وتووه كه هه‌ردووكیان هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنان، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه له ئێستادا كه‌ره‌نتینه كراون و له‌ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.