به پێی ڕاپۆرتێكی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو تا ئێستا له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان 69 كه‌س به‌هۆی ڤتیرۆسی كۆڕۆنای نوێوه گیانیان له‌ده‌ستداوه كه 18 له قوربانییه‌كان ژنن و 51دانه‌ش پیاون و
یه‌كه‌م حاڵه‌تی مردنیش به هۆی تۆشبوون به په‌تای كۆرۆنا له شاره‌كانی شنۆ، داڵاهۆ و كه‌نگاوه‌ر تۆمار كرا.
به پشتبه‌ستن به ئاماره‌كانی هه‌نگاو، له ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 9 هاووڵاتیی دیكه له شاره‌كانی ئیلام، كه‌نگاوه‌ر، سه‌رپێڵی زه‌هاو، شنۆ، ئورمیه، سونقوڕ و كولیایی و داڵاهۆ به هۆی تووشبوون به په‌تای كۆرۆناوه گیانیان له ده‌ست داوه كه سێ كه‌سیان ژن و خه‌ڵكی شاره‌كانی شنۆ، سونقوڕ و سه‌رپێڵی زه‌هاو بوون.
جیا كردنه‌وه به پێی پارێزگاكان
پارێزگای ئیلام: 9 حاڵه‌ت (1 ژن و 8 پیاو)
پارێزگای كرماشان : 23 حاڵه‌ت (6 ژن و 17 پیاو)
پارێزگای سنه: 28 حاڵه‌ت (8 ژن و 20 پیاو)
پارێزگای ئورمیه: 9 حاڵه‌ت (3 ژن و 6 پیاو)
شاره‌كانی سه‌قز و كرماشان به 20 حاڵه‌ت و 15 حاڵه‌ت زیاترین ژماره‌ی گیان له ده‌ستدانیان تێدا تۆمار كراوه و باقی حاڵه‌ته‌كان له شاره‌كانی ئیلام 8 حاڵه‌ت)، مه‌له‌كشاهی (1 حاڵه‌ت)، سه‌رپێڵی زه‌هاو (3حاڵه‌ت)، سونقوڕ و كولیایی (1 حاڵه‌ت)، سنه (7 حاڵه‌ت)، مه‌ریوان (1 حاڵه‌ت)، میاندواو (2 حاڵه‌ت)، پیرانشار (1 حاڵه‌ت)، ئورمیه (5 حاڵه‌ت)، داڵاهۆ (1 حاڵه‌ت)، كه‌نگاوه‌ر (1 حاڵه‌ت) و شنۆ (1 حاڵه‌ت) تۆمار كراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.