Erbil 38°C چوارشەممە 20 تشرینی دووەم 16:37

یۆنان یه‌که‌م حاڵه‌تی مردنی به‌ ڤایرۆسی کۆرۆنا راگه‌یاند

پیاوێكی ته‌مه‌ن 66 ساڵه‌
مردن به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا
کوردستان TV
100%

یه‌كه‌م حاڵه‌تی مردن‌ به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ یۆنان راگه‌یه‌ندرا. 

ئاژانسی رۆیته‌رز رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 12ی ئادار له‌ وڵاتی یۆنان یه‌كه‌م حاڵه‌تی مردن به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا راگه‌یه‌ندرا.

هه‌روه‌ها رۆیته‌رز له‌سه‌ر زاری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی یۆنان بڵاویكرده‌وه‌ ‌تووشبووه‌كه‌ پیاوێكی ته‌مه‌ن 66 ساڵه‌و‌ له‌ مانگی شوباتی ئه‌مساڵ سه‌ردانی وڵاتی ئیسرائیل و میسری كردووه و گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ بۆ یۆنان‌. 

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی یۆنان ده‌شڵێت: ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ گیانی له‌ده‌ستداوه‌ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی پێشووتر نه‌خۆشی دیكه‌ی هه‌بووه به‌ڵام جه‌ختیكرده‌وه‌ كه‌ كه‌سه‌كه‌ هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه‌ و به‌هۆی كۆرۆناوه‌ مردووه. 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌ تا دره‌نگانی رۆژی چوارشه‌ممه‌ 99 حاڵه‌تی تۆشبوو به‌ كۆرۆنا له‌ وڵاتی یۆنان تۆماركراوه. 

هاوكات وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی رایگه‌یاند: له‌ به‌نده‌ری دوورگه‌ی لیمنۆس سه‌رنشینانی كه‌شتییه‌كی گه‌شتیارییان خستووته‌ كه‌ره‌نتینه‌وه‌ كه‌ 341 گه‌شتیار و 77 ده‌سته‌ی كارمه‌ندانی كه‌شتییه‌كه‌ له‌خۆده‌گرێت. 

ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی كه‌ یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كه‌شتییه‌كه‌ نه‌خۆش كه‌وتووه‌‌، به‌هۆی هه‌بوونی گومان له‌ تووشبوونیان به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا دواتر پشكنین بۆ سه‌رجه‌م سه‌رنشینانی كه‌شتییه‌كه‌ كراوه‌ و ده‌رئه‌نجام هه‌موویان خراونه‌ته‌ كه‌ره‌نتینه‌وه‌. 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.