سهبارهت به بڕیاری قەدەغەکردنی هاتوچۆی نێوان شارەکان و ئاماژە نەکردن بە هاتوچۆی رۆژنامەنوسان لە نێوان شارەکان، لیژنەی داکۆکی لە رۆژنامەنوسان ئاگاداریەکی بڵاوكردهوه كه ئهمهش دهقهكهیهتی:
دوای دەرچوونی ئەو بڕیارەی قەدەغەکردنی هاتوچۆی نێوان شارەکان و ئاماژە نەکردن بە هاتوچۆی رۆژنامەنوسان لە نێوان شارەکاندا ، ئازاد حەمەدەمین نەقیبی سەندیکای رۆژنامەنوسانی کوردستان پەیوەندی بە وەزارەتی ناوخۆوە کرد بۆ ئاسانکاری هاتوچۆی رۆژنامەنوسان لە نێوان شار و پارێزگاکاندا .
هەوڵی بەردەوامیش هەیە بۆ تایبهتمهندیدان به رۆژنامەنوس لەو بڕیارە ، تاکو ئەو تایبهتمهندییه دەکرێت ڕێکاری هاتوچۆی رۆژنامەنوسان بۆ شارو پارێزگاکان بەم شێوە دەبێت:
یهكهم: هەر رۆژنامەنووسێک دەیەوێت بۆ ڕوماڵ و کارێکی رۆژنامەنوسی سەردانی پارێزگاو شارێک بکات پەیوەندی بە پارێزگاری ئەو پارێزگایەوە بکات، ئەوان لیژنەیەکی تایبەتیان بۆ ئەو کارە داناوە .
دووهم: ئەگەر ئەو لیژنەیە لە پارێزگا ڕازی نەبوون رۆژنامەنوسەکە سەردانی ئەو پارێزگایە بکات، رۆژنامەنوس دەتوانێت پەیوەندی بە سەندیکای رۆژنامەنوسانەوە بکات تاکو سەندیکا ئاسانکاری بۆ بکات.
لیژنەی داکۆکی لە ئازادی رۆژنامەنوسی و مافی رۆژنامەنوسان
12ی 3ی 2020

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.