وەزیری تەندروستی رایگەیاند: پێویستە قەدەغەی گەشتکردن لەگەڵ ژمارەی وڵاتان زیادبکرێت، بەتایبەتی ئەوانەی کە ژمارەی تووشبووان تێیاندا زۆرە.
د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەو کەسانەی لە هەرێمی کوردستان تووشی ڤایرۆسەکە بوون، زۆرترینیان لە ئێران گەڕاونەتەوە، بۆیە هاووڵاتیان هەر کەسێک دەزانن لە ئێران گەڕاوەتەوە با پەیوەندی بە تیمەکانی تەندروستی بکەن تاوەکو کەرەنتین بکرێن.
د. سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه ئه‌وان هێشتا له گه‌ڕان به دوای تووشبوانی ڤایرۆسه‌كه به‌رده‌وامن و ئه‌گه‌ر هاووڵاتیانیش زانیاری‌یان هه‌یه له‌باره‌ی ئه‌وانه‌ی له ئێران بوون، یان ئه‌وانه‌ی به‌ركه‌وته‌یان له‌گه‌ڵدا هه‌بوون، ئه‌وا خۆبه‌خشانه خۆیان سه‌ردانی ناوه‌نده ته‌ندروستییه‌كان بكه‌ن.
وەزیری تەندروستی ئاماژەی بەوەشكرد، پێویستە قەدەغەی گەشتکردن لەگەڵ ژمارەی وڵاتان زیادبکرێت، بەتایبەتی ئەوانەی کە ژمارەی تووشبووان تێیاندا زۆرە.
وەزیری تەندروستی ئاماژەی بەوەشکرد هەموو قەرەباڵغی و کۆبوونەوەیەک مەترسییەکی سەرەکییە بۆ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بۆیە خۆتان لە بەریەککەوتن و تێکەڵی زۆر دوورخەنەوە.
د.سامان بەرزنجی ڕایگەیاند، ئێمە بەردەوام دەبین لە کەرەنتین کردنی ئەوانەی لە دەرەوەی هەرێمی کوردستانەوە دەگەڕێنەوە، داواش لە هاوڵاتیان دەکەین پابەندبن بە ڕێنماییەکانی خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا.
داوای له‌و هاووڵاتیانه‌ش كرده كه ئه‌و كه‌سانه‌ی له كه‌ره‌نتینه‌كان ناردراونه‌ته‌وه ماڵه‌وه ئاگاداری ته‌ندروستی خۆیان بن، رێنماییه‌كان جێبه‌جێ بكه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.