Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 02:41

وەزارەتی تەندروستی ئێران: زیاتر لە هەزار کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون

تەنها لە تاران 3132 حاڵەتی کۆرۆنا تۆمارکراوە
کوردستان TV
#11
100%


وەزارەتی تەندروستی ئێران، دواین ئامارەکانی تووشبووان و مردووانی وڵاتەکەی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 1075 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون.
 
ئەمڕۆ پێنج شەممە کیانووش جەهانپوور، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران رایگەیاند، ژمارەی گشتیی تووشبووان لە ئێران 10 هەزار و 75 کەسە و تاوەکو ئێستاش 429 کەس گیانیان لەدەستداوە. ئەوانەیشی چاکبوونەتەوە سێ هەزار و 276 کەسن.

گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران دەڵێت: تەنها لە تاران 3132 حاڵەتی کۆرۆنا تۆمارکراوە، هەروەها ناوەندی سەرەکی ڤایرۆسەکە ئێستا ئەسفەهانە کە بەرزترین ئاستی تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکردووە.
 
گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران دەشڵێت، لە پارێزگای سنە 9 کەس، کرماشان 20، ئیلام 7، ورمێ 19 کەس و لە لوڕستانیش 25 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.

داواشی لە خەڵک کرد، باوەڕ بە هەواڵی ناڕاست نەکەن لەبارەی داخستنی شارەکان و کەرەنتینە کردنی شارەکان هەروەها داخستنی بەنزینخانەکان، بەڵام داوا لە هاوڵاتیان دەکەین نەچنە شوێنە قەرەباڵغەکان و لە ماڵەکانیاندا بمێننەوە.

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.