Erbil 38°C شەممە 21 شوبات 00:18

لەزاخۆ بەردی بناغەی دوو پرۆژەی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی کارەبا دادەنرێت

لەژێر چاودێری مەسرور بارزانی
کوردستان TV
#7
100%


بریاره‌ سبه‌ی زاخۆ بەردی بناغەی دوو پرۆژەی گرنگی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی كارەبا  دادەنرێت.

سبەی رێكەوتی 13/3/2020 لە ساڵیادی راپەرینەكەی زاخۆدا لەژێر چاودێری رێزدار مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و بەئامادەبوونی ئەندازیار كەمال محمد ساڵح وەزیری كارەبا و فەرهاد ئەتروشی پارێزگاری دهۆك و قایمقامی زاخۆ بەردی بناغەی دوو پرۆژەی گرنگی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی كارەبا  دادەنرێت.

لەو رێورەسمەدا سەرەتا كاتژمێر 11ی سەرلەبەیانی لە وێستگەی 132 كەی ڤی كاشێ بۆ وێستگەی زاخۆ 2 بەردی بناغەی پرۆژەی هێڵی 132 كەی ڤی لەنێوان هەردوو وێستگە دادەنرێت بەگوژمەی 9.620.000 دۆلار لەلایەن كۆمپانیای شاندزەوە لەماوەی 180 رۆژ جێبەجێ دەكرێت ، دواتر هەر لەهەمان رۆژ بەردی بناغە پرۆژەیەكی گرنگی وەبەرهێنان بۆ بەرهەمهێنانی 100 مێگاوات كارەبا لە ئاو ( HIDRO+) لەلایەن هەردوو كۆمپانیای ئاریان ئیندەستریت – ئوسترالی و Strong oil) بەگوژمەی 250 ملیۆن دۆلار لەماوەی 18 مانگ دادەنرێت.

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.