وەزیری بەرگری ئەمریكا بەڵێن دەدات تۆڵەی هێرشە مووشەكییەكەی سەر بنكەی سەربازیی تاجی بكەنەوەو دووپاتیشیكرده‌وه، رێگە نادەین جارێكی تر هاووڵاتیانی ئەمریكاو دۆستەكانمان لە عێراق بكرێنە ئامانج.
مارك ئیسبر وەزیری بەرگری ئەمریكا په‌نجه‌ی تۆمه‌تی هێرشه‌كه‌ی شه‌وی رابردووی سه‌ر سه‌ربازگه‌ی تاجی له باكووری به‌غدا بۆ گروپه‌كانی سه‌ر به ئێران درێژ ده‌كات رایگەیاند: لەمەودوا هەموو ئەگەرێك لەبەردەمماندا كراوەیە بۆ رێگرتن لە دووبارەبوونەوەی هێرشی لەو جۆرە.
ئیسپه‌ر گوتیشی: میلیشیاكانی سه‌ر به ئێران هێرشه‌كه‌ی شه‌وی رابردوویان بۆ سه‌ر سه‌ربازگه‌ی تاجی ئه‌نجامداوه و له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانمان ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و هێرشه به سزا ده‌گه‌یه‌نین .
مارک ئێسپەر وەزیری بەرگری ئەمریکا گوتی، بەرپرسانی هێرشەکەی سەر سەربازگەی تاجی سزا دەدەن و هەموو ئەگەرێکیش لەبەردەمیاندا کراوەیە.
ئاماژەی بەوەش کرد، هەموو دەسەڵاتێکی لە سەرۆکی ئەمریکاوە وەرگرتووە بۆ وەڵامدانەوەی هێرشەکە.
شەوی رابردوو، بە چەند مووشەکێک هێرشکرایە سەر سەربازگەی تاجی لە شاری بەغدا و لە ئەنجامدا دوو سەربازی ئەمریکی و سەربازێکی بەریتانی گیانیان لەدەستدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.