گوتهبێژی حكومهتی چین، چاو لی جیان، رایگهیاند، رهنگه سوپای ئهمهریكا ڤایرۆسی كۆرۆنای ڕهوانهی شاری وهانی چین كردبێت.
ئهمڕۆ پێنجشهممه شاو لی تشین گوتهبێژی حكومهتی چین بە زمانی ئینگلیزی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر، نووسیویهتی بەرپرسانی ئەمریکا ئاشکرایان کردووە، ژمارەیەک ئەمریکی کە بەهۆی ئەنفلەوەنزاوە گیانیان لەدەستداوە، پشکنینیان بۆ کراوە و بە تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراون.
ڤایرۆسی كۆرۆنا لە كۆتایی 2019 لە شاری ووهانی هەرێمی هوبی لە ناوەڕاستی چین سەری هەڵدا و لە ماوەی چەند مانگێك زیاتر لە 114 وڵاتی دنیای گرتەوە و سەتان گیانلەدەستدان و زیاتر لە 114 هەزار تووشبووی ڤایرۆسەكە هەیە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.