دوای ئه‌وه‌ی ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه ده‌وامی خوێند له ناوه‌نده‌كانی خوێندن سه‌ر به هه‌ردوو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌و خوێندنی باڵا له عێراق، به‌هۆی مه‌ترسی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناوه راگیراوه.
وەزارەتی پەروەردەی عێراق داوای له وەزارەتی گواستنەوه و گەیاندن کردووه، ئینتەرنێت خێراتر بکات و خزمەتگوزارییەکه بکاته بێبەرامبەر.
ئه‌مرۆ سوها خه‌لیل وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی عێراق داوای له حكوومه‌ت و وه‌زاره‌تی گه‌یاندن كردووه بۆ ئه‌وه‌ی قوتابیان له رێگه‌ی تۆڕه‌كانی ئینته‌رنێته‌وه به‌شێوه‌ی ئۆلاین ئاگاداری وانه‌كانیان بن و له په‌یوه‌ندیدابن له‌گه‌ڵ خوێندنگاكان و ناوه‌نده‌كانی خوێندن، پێویسته هێڵه‌كانی ئینته‌رنێت جگه له خێراتركردنیان بشكرێن به خۆڕایی، بۆ ئه‌وه‌ی دایك و باوكانی قوتابیان له‌م بارودۆخه هه‌ستیاره خه‌رجی ئینته‌رنێتیش نه‌كه‌وێته سه‌رشانیان قوتابیان به ئاسانی سوود له‌و خزمه‌تگوزاریه وه‌ربگرن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.